بێگه‌رد تاڵه‌بانی: رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه
فراكسیۆنی یه‌كیتی به‌شداری دانیشتنی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كرد
K24- هه‌ولێر:
K24- هه‌ولێر:
دوای به‌شداریكردنیان له دانیشتنی ئه‌مڕۆى په‌رله‌مانی كوردستان, كه تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه ياسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فراكسیۆنی یه‌كێتی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، دوای لێكتێگه‌یشتنی نێوان پارتی و یه‌كێتی بۆ رێككه‌وتن له سه‌ر پێكهێنانی حكوومه‌ت، به‌شداریمان له دانیشتنی په‌رله‌ماندا كرد.
له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، بێگه‌رد تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی دووپاتیكرده‌وه، رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی له به‌رژه‌وه‌ندی گشتییه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات.
دوای ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنی دوێنێی بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر دواخست، ئه‌مڕۆ فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی كرد, كه پێشتر به‌هۆی نه‌گه‌یشتنه رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی له‌سه‌ر په‌یكه‌ری پێكهاته‌ی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، بایكۆتی كۆبوونه‌وه‌كانی په‌رله‌مانیان كردبوو.
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌تیف شێخ عومه‌ر، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان گه‌یشتینه لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م پرسه‌كان.
H.B