فراكسیۆنی پارتی پێشوازی له به‌شداریكردنی فراكسیۆنی یه‌كێتی له دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كات
"به به‌شداریكردنی فراكسیۆنی یه‌كێتی له دانیشتنی په‌رله‌مان خۆشحاڵین"
K24- هه‌ولێر:
دوای دانیشتنی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه تایبه‌ت بوو خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مان خۆشحاڵی خۆی به به‌شداریكردنی فراكسیۆنی یه‌كێتی له دانیشتنه‌كه‌دا نیشاندا.
ئومێد خۆشناو، سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، به گه‌ڕانه‌وه‌ی فراكسیۆنی یه‌كێتی بۆ به‌شداریكردن له دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان خۆشحاڵین.
ئاشكراشیكرد، هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنی په‌رله‌مان بۆ په‌سه‌ندكردنی پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌ر له‌م باره‌شه‌وه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ را و سه‌رنجی ته‌واوی لایه‌نه‌كانی ناو په‌رله‌مان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگیرا، له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتوودا كۆی پڕۆژه یاساكه به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه.
H.B