فازڵ میرانی: یه‌كێتی بڕیارێكی گرنگیدا
به‌شداری كردنی یه‌كێتی له حكوومه‌ت گرنگه
K24- هه‌ولێر:
له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند, بڕیاری یەکێتی بۆ بەشداریکردن لە کابینەی نویی حكوومه‌ت گرنگە.
هه‌روه‌ها گوتی: لەگەڵ لایەنەکان کابینەی نوێ بە سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی پێکدەهێنن و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش لێژنه‌یه‌ك بۆ وه‌رگرتنی سیڤی كاندیدانی لایه‌نه‌كان بۆ پۆسته‌كان پێكهێنراوه.
فازڵ میرانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا پێکهێنانی کابینەی نوێی حكوومه‌ت چەندین کۆبوونەوە لەنێوان لایەنەکان ئەنجام دەدرێت.
ئه‌م لێدوانه‌ی فازڵ میرانی له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ دوای ئه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت گه‌یشتنه لێكتێگه‌یشتن، فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان به‌شداری له دانیشتنی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستاندا كرد، كه تایبه‌ت بوو به خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پڕۆژه یاسای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
H.B