یه‌كێتی ورده‌كاری رێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ پارتی ئاشكرا كرد
سه‌رۆك بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامداوه
K24 – سلێمانی:
له‌تیف شێخ عومه‌ر، گوته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایگه‌یاند، شاندی یه‌كێتی و پارتی له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی، جێگری سكرتێری گشتیی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، گه‌یشتوونه‌ته تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌كان.
له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له‌تیف شێخ عومه‌ر گوتی: "دوای زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی چڕی هه‌ردوو شاندی دانووستانكاری یه‌كێتی و پارتی، له‌به‌ر رۆشنایی رێككه‌وتنی سیاسی نێوان هه‌ردوو حزب، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداری كاریگه‌ر له ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و حوكمڕانی له هه‌رێمی كوردستاندا، گه‌یشتینه تێگه‌یشتنی هاوبه‌ش".
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد، "ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ و دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی دۆستانه و دڵسۆزانه و مشوورخۆرانه له نێوان هه‌ردوو به‌ڕێزان جه‌نابی كاك مه‌سعود و جه‌نابی كاك كۆسره‌ت، توانیمان هه‌ردوو شانده‌كه له رێگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌وه بگه‌ینه تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌شی بنه‌ڕه‌تی و پێگه‌ی یه‌كێتی له سیسته‌می حوكمڕانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رۆكایه‌تییه‌كان و هه‌موو وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كانه‌وه".
هه‌روه‌ها گوتی: "بڕیاره له‌م رۆژانه‌ی نزیكی به‌رده‌مماندا دوا سیغه‌ی كۆتایی رێككه‌وتنی ئێمه و برایانی پارتی له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه ئیمزا بكرێت و كۆتایی پێ بێت و ئه‌مڕۆش هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه، بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه، بڕیار درا، فراكسیۆنی ئێمه له دانیشتنی په‌رله‌ماندا بۆ یه‌كه‌مجار به‌شداری بكات و ببێت به به‌شێك له گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاوی كرداری بۆ درووستكردنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان".
له باره‌ی پۆستهكانیشهوه گوتی: "ئێمه گه‌یشتووینه‌ته تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش و كێشه‌یه‌كمان له‌و باره‌یه‌وه نه‌ماوه".