یادی 60 ساڵه‌ی به ئاشكرا ده‌رچوونی رۆژنامه‌ی خه‌بات ده‌كرێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی مێژووی 60 ساڵی رابردووی گه‌له‌كه‌مانه
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ 60 ساڵ به‌سه‌ر به ئاشكرا ده‌رچوونی یه‌كه‌م ژماره‌ی رۆژنامه‌ی خه‌بات له به‌غدا تێده‌په‌ڕێت.
دوای شۆڕشی چوارده‌ی ته‌مموزی 1958 و رووخانی رژێمی پاشایه‌تی، ده‌سه‌ڵاتی كۆماریی عێراق مۆڵه‌تی به ئاشكرا ده‌رچوونی دایه رۆژنامه‌ی خه‌بات و پارتیی دیموكراتی كوردستان بۆ یه‌كه‌م جار له عێراقدا مۆڵه‌تی كاركردنی پێ درا.
رۆژنامه‌كه له 4ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1958، ده‌رچوو.
سه‌لام عه‌بدوڵڵا سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌كه، له وتارێكدا كه له رۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، رایگه‌یاند، رۆژنامه‌ی خه‌بات دێرینترین رۆژنامەی سیاسیی كوردییه، كە بە بەردەوامی لە شار و لە شاخ، لە ئاشتی و شەڕدا رۆڵی هۆشیاركردنەوە و پەرەپێدانی بیری نەتەوەیی و دیموكراتی گێڕاوە و هەردەم لە سەنگەری پێشەوەی داكۆكیكارانی دۆزی رەوای گەلەكەمان بووە و له ناله‌بارترین دۆخیشدا، هەرگیز سازشی لەسەر پرسە نەتەوەییەكان نەكردووە.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: لە سەرەتای ساڵی شەستەكاندا كە شۆڤێنیستە عەرەبییەكان بەتایبەتی لە بەغدا، لە رێی رۆژنامەكانیانەوە، هێرشێكی زۆر ناڕەوایان دەكردە سەر گەلەكەمان و نكۆڵییان لە كورد و لە خاكی كوردستان دەكرد، هەر لەو كاتەدا رۆژنامەی خەبات بە كۆمەڵێك وتاری ئاگرین و سەنگین، بەهێز و بەتین، وەڵامی ئەو دەنگە نەسازانە و بە بەڵگەی مێژوویی پووچەڵی ئەو بیر‌و بۆچوونە شۆڤێنیستانەی دایەوە.
روونیشی كردووه‌ته‌وه، خەبات هەر زوو بووە جێی متمانەی تێكڕای خەڵكی كوردستان، ئەگەرچی زمانحاڵی پارتیی دیموكراتی كوردستان بوو، بەڵام لە ڕاستیدا زمانحاڵی هەموو گەلەكەمان بوو.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كرد، ئەمڕۆ ئەرشیفی خەبات سەرچاوەیەكی گەلێك گرنگە بۆ هەموو ئەوانەی دەیانەوێ لەسەر مێژووی كورد و خەبات و بەرخودانی لە ماوەی ئەم 60 ساڵەدا بكۆڵنەوە و بنووسن، ئەوا خەبات باشترین و راستگۆترین سەرچاوەیە.