له هه‌ولێر پارێزه‌ران دژی سه‌ندیكاكه‌یان گردبوونه‌وه
سه‌ندیكاشیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه بووه‌ته شوێنی پێشێلكردنی یاسا
K24 – هه‌ولێر:
به‌شێك له ئه‌ندامانی سه‌ندیكای پارێزه‌ران له گردبوونه‌وه‌یه‌كدا، داوایان كرد، له ناو سه‌ندیكاكه‌یان رێز له یاسا بگیرێت. سه‌ندیكاشیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد، كه بووه‌ته "شوێنی پێشێلكردنی یاسا و ده‌ستتێوه‌ردانی حزبی له كاروباری سه‌ندیكایی و پیشه‌یی توێژی پارێزه‌ران".
ئه‌و پارێزه‌رانه به‌یاننامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ركردووه و تێیدا هاتووه: "سه‌ندیكای پارێزه‌رانی كوردستان به پێی یاسای پارێزه‌رایه‌تیی كوردستان كار ده‌كات. به گوێره‌ی مادده‌ی 48ی ئه‌و یاسایه، ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا سێ ساڵه. له مانگی سێی ساڵی 2018ه‌وه ماوه‌ی كاركردنی ئه‌نجومه‌ن كۆتایی هاتووه. ده‌بوایه پێش 19ی ئازاری 2018، هه‌ڵبژاردنی كۆنگره و ده‌سته‌ی گشتی ئه‌نجام بدرێت. دواتریش هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌بێ هیچ پاساوێكی یاسایی و له پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌ندیكا و ده‌سته‌ی خانه‌نشینی پارێزه‌ران، ماوه‌ی كاركردنی خۆیان درێژ كردووه‌ته‌وه. به‌مه‌ش كه‌وتوونه‌ته بۆشاییه‌كی یاسایی. تا ئه‌و ئاسته‌ی، كاریگه‌رییه‌كی زۆر خراپی كردووه‌ته سه‌ر شكۆی پارێزه‌ران و سه‌ندیكای پارێزه‌ران".
له به‌یاننامه‌كه‌دا، وێڕای "ئیدانه‌كردنی" بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئێستای سه‌ندیكا، ئه‌و پارێزه‌رانه داوا ده‌كه‌ن، "به زووترین كات هه‌ڵبژاردنی نێرده‌ی پارێزه‌ران و كۆنگره ببه‌سترێت".
هه‌روه‌ها داوایان كردووه، "هه‌موو ئه‌و مووچه و ده‌رماڵه و ئیمتیازانه‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن و سه‌رۆكی لقه‌كان، كه له ماوه‌ی نایاسایی وه‌ریان گرتووه، بۆ سندوقی سه‌ندیكای پارێزه‌ران بگه‌ڕێندرێته‌وه".