فازڵ میرانی: قسەی سەرۆک بارزانی بۆ پارتی رێککەوتنە

"دوو جێگر بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دانانرێن"

K24 - ھەولێر

فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان بە کوردستان24ی راگەیاند: "دوو جێگر بۆ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دانانرێن، رەنگە جێگر و یاریدەدرێك دابنرێ".

سەبارەت واژۆکردنی رێککەوتنی تازەش لە نێوان پارتی و یەکێتی، میرانی گوتی "قسەی سەرۆک بارزانی بۆ پارتی رێککەوتنە".

ئەوە لە كاتێكدایە، دوێنێ 3/4/2019، پارتیی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەسەر پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەت گەیشتنە رێككەوتن.