فازڵ میرانی باس له‌ ورده‌كارییه‌كانی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی ده‌كات

رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێككه‌وتنی نێوان پارتی و گۆڕان نابێت

K24- هه‌ولێر:

فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتیی دیموکراتی کوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر رێككه‌وتنی پارتی و گۆڕان نابێت و پارتی و یه‌كێتی له‌ هه‌موو شتێك هاوبه‌شن.

له‌ دیدارێكی تایبه‌تدا بۆ به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ده‌شڵێت: گرنگ پۆست نییه،‌ گرنگ رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتییه‌ بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.

میرانی دووپاتیشیكرده‌وه‌، پارتی رێز له‌ رێككه‌وتنه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ده‌گرێت، یه‌كێتیش هیچ داوایه‌كی له‌باره‌ی رێككه‌وتنی پارتی و گۆڕان نه‌كردووه‌ و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات: هیچ به‌رپرسێكی یه‌كێتی نه‌یگوتووه‌ هاوبه‌شێكی ناڕاسته‌قینه‌م له‌ناو حكوومه‌تدا.

ئه‌مشه‌و ده‌قی قسه‌كانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی له‌ چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی باسی رۆژ كاتژمێر نۆ بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.

H.B