لایه‌نه‌كان پێشبینی ده‌كه‌ن 4 ساڵی داهاتوو حكوومه‌تێكی به‌هێز ئیداره‌ی هه‌رێم بكات
په‌رله‌مانتارێكی ئۆپۆزسیۆن: چاودێریكردنێكی بونیاتنه‌رانه‌ی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین
K24- هه‌ولێر:
ئه‌و لایه‌نانه‌ی به‌شدارده‌بن له پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان, خاوه‌نی نه‌وه‌د كورسی په‌رله‌مانن، به‌مه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كرێت 4 ساڵی داهاتوو حكوومه‌تێكی به‌هێز ئیداره‌ی هه‌رێم بكات، لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆنیش 21 كورسی په‌رله‌مانیان هه‌یه. په‌رله‌مانتارێكی به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنیش ده‌ڵێت: له چاودێریكردنی ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكار پرۆژه‌ی بنیاتنه‌ریان ده‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كان به رێڕه‌وێكی راست و دروست تێپه‌ڕن.
جوان یونس، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: بۆیه چاوه‌ڕێی لایه‌نه‌كانمان كرد، تاوه‌كو رێككه‌وتن درووست بێت و له ئه‌نجامدا حكوومه‌تێكی به‌هێزی لێ به‌رهه‌م بێت، چونكه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ئامانجی ئێمه كوردستانێكی به‌هێز بووه.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئۆپۆزسیۆن له هه‌موو وڵاتێك هه‌یه، به‌ڵام پێویسته ئۆپۆزسیۆن ره‌خنه‌گرێكی بونیاتنه‌ر بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت په‌نجه له‌سه‌ر كه‌م و كوڕییه‌كان دا‌نێت و حكوومه‌تیش كاری له‌سه‌ر بكات، نه‌ك ئۆپۆزسیۆنێكی روخێنه‌ر بێت و ئاڵۆزی زیاتر بخوڵقێنێت.
له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رچنار ئه‌حمه‌د، په‌رله‌مانتاری یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان ده‌ڵێت: له 4 ساڵی داهاتوودا پەنجە دەخەنە سەر کەم و کوڕییەکان و ھەڵسەنگاندن بۆ ئەدای حکوومەت دەکەن.
به بەراورد له‌گه‌ڵ 2 خولی رابردووی پەرلەمانی کوردستان، خولی پێنجەم خاوەن کەمترین کورسی ئۆپۆزسیۆنە، لایەنە حوکمران و ئۆپۆزسیۆنەکانیش دەڵێن، گرینگ ئەوەیە، 4 ساڵی داھاتو 4 ساڵی دەرکردنی یاسای باش بێت و حکوومەتیش حکوومەتێکی خزمەتگوزار بێت.
H.B