حه‌شدی شه‌عبی نیگه‌رانه‌ له‌ بوونی حه‌شدی عه‌شائیری سوننه‌كان

سوننه‌كان ھاوشێوەی شیعە و كورد، بە مافی خۆیانی دەزانن، ھێزی تایبەت بە خۆیان ھەبێت

K24 – هه‌ولێر:

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌ میدیاییه‌كان، حه‌شدی شه‌عبی نیگه‌رانه‌ له‌ هه‌وڵه‌كانی درووستكردن و به‌هێزكردنی زیاتری حه‌شدی عه‌شائیری بۆ سوننه‌كان. لە بەرامبەردا سوننه‌كان ھاوشێوەی شیعە و كورد، بە مافی خۆیانی دەزانن، ھێزی تایبەت بە خۆیان ھەبێت.

مه‌ترسییه‌كانی شیعه‌ له‌ بوونی هێزی سوننه‌كان له‌ كاتێكدایه‌، سوپا و ھێزەكانی دیكەی عێراق، سەدا 90ی زیاتر لە پێكھاتەی شیعە پێكھاتوون و رێژەی كورد و سوننە لەو ھێزانە زۆر كەمە، ئەمەش ھۆكارێكە بۆ ئەوەی ھەر پێكھاتەیەك بۆ خۆپارێزی، پەنا بۆ ھێزی تایبەت بەخۆی ببات.