یه‌كێتی بۆچوونی پارتی له‌سه‌ر پرسی كه‌ركووك په‌سه‌ند ده‌كات
"پێویسته دۆخی ئه‌و شاره ئاسایی بكرێته‌وه"
K24- هه‌ولێر:
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئاشکرای دەکات, لە بارەی پرسی کەرکووکەوە گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی پێشنیازەکەی پارتی جێبەجێبکرێت و سەرەتا دۆخی شارەکە ئاساییبکرێتەوە, پاشان پارێزگارێکی نوێ هەڵبژێردرێت، هاوکات ئەندامێکی سەرکردایەتی پارتیش پێیوایە, به‌ر له ئاساییکردنەوەى دۆخی كه‌ركووك، هیچ کەسێك ناتوانێت ببێته پارێزگارێکی سەرکەوتوو بۆ ئه‌و شاره.
له‌مباره‌یه‌وه عه‌دنان موفتی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان ده‌ڵێت: له گفتوگۆكانی نێوان پارتی و یه‌كێتی باسی سه‌رجه‌م ئه‌و كێشانه كراوه كه له‌سه‌ر ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و به‌غدا له ئارادان.
هه‌روه‌ها گوتی: پێویسته دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه و پارێزگارێك بۆ ئه‌و شاره ده‌ستنیشان بكرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ش پێویستی به گفتوگۆی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و ئاسایش بگه‌ڕێته‌وه كه‌ركووك.
پارتیش كه هه‌میشه جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، پێویسته سه‌ره‌تا دۆخی كه‌ركووك ئاسایی بكرێته‌وه ئینجا پارێزگارێك بۆ ئه‌و شاره ده‌ستنیشان بكرێت، فازڵ به‌شاره‌تی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حیزبه دووپاتی ده‌كاته‌وه، سه‌ره‌تا پێویسته چاره‌نووسی كه‌ركووك دیار بێت، ئینجا پارێزگارێكی بۆ ده‌ستنیشان بكرێت، چونكه به‌ر له ئاسایی كردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و شاره، ئیداره‌ی ئه‌و شاره بدرێته ده‌ست هه‌ر كه‌سێك، ناتوانێت بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌و پۆسته‌دا بمێنێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌ده‌سته‌وه نابێت.
پێده‌چێت ڕێککەوتنی پارتی و یەکێتی لەسەر کەرکوك کۆتایی به ملاملانێ ناوخۆییەکان لە سەر ئەو شارە بهێنێت و کورد بەهێزتر دەربخات.
H.B