هۆشیار زێباری ئه‌و پۆستانه ئاشكرا ده‌كات كه به‌ر یه‌كێتی ده‌كه‌ون
كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت له پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان پێك دێت
K24- هه‌ولێر:
هۆشیار زێباری ره‌تیده‌كاته‌وه حكوومه‌تی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بنكه فراوان بێت و ده‌شڵێت: "لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنانی حكوومه‌ت پابه‌ندن به جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ی له نێوانیان واژۆ كراوه".
هۆشیار زێباری, ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتیی ديموكراتى كوردستان بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند: "حكوومه‌تی داهاتوو له هه‌ر سێ لایه‌نی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان پێك دێت".
ئه‌م قسانه‌ی زێباری له میانه‌ی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 هاتوون و روونیشی كرده‌وه، لایه‌نه‌كان به گوێره‌ی مافی خۆیان پۆستیان وه‌رگرتووه.
ئاشكراشی كرد، یه‌كێتی 6 وه‌زاره‌ت، سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و چه‌ند ده‌سته‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ وه‌رده‌گرێت و دووپاتی كرده‌وه، كاتی زۆرمان له ده‌ست چووه و ده‌بێت خۆمان بۆ گۆڕانگارییه‌كان ئاماده بكه‌ین.
زێباری له‌باره‌ی هه‌نگاوه‌كانی ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌ی چاكسازیش له هه‌رێمی كوردستان گوتی: "یه‌كێك له خاڵه‌كانی رێككه‌وتنه‌كانی پارتی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان، جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی چاكسازییه و پابه‌ند ده‌بین". دووپاتیشی كرده‌وه، هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و كێشه‌یه ده‌بنه‌وه.
H.B