تورکمانەکانی کەرکووک لە راکان جبووری دێنە دەنگ
تورکمانەکانی کەرکووک تەعریبکردنەوە قبووڵ ناکەن
K24 - كەركووك
تورکمانەکانی کەرکووک بە شیعە و سوننەوە دەنگی ناڕەزایەتییان بەرز کردووەتەوە و دەڵێن، چیدیکە لە پارێزگاری سەپێنراوی كەركووك قبووڵ ناکەین، زەوییە کشتوکاڵییەکانمان تەعریب بکاتەوە. تورکمان هۆشدارییان دا بە حکوومەتی بەغدا و هەڕەشەی جوڵاندنی شەقامیش دەکەن، ئەگەر هاتوو پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووك لە پەراوێزخستنیان بەردەوام بێت و زەوییە کشتوکاڵییەکانیان تەعریب بکاتەوە.
بڕیارە لەم هەفتەیەدا شەش پارتیی تورکمانی سەردانی سەرۆک بارزانی بکەن و کێشەی ئیداری و کێشەی زەویوزارەکان گرنگترین تەوەری سەردانەکەیان دەبێت.
مەهدی بەیانی، بەرپرسی رێکخراوی بەدر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند: "لە کەرکووک زەوییه کشتوکاڵییەکان و زهوییەکانی دیكە لە گەڕەکی تسعین و بەشیر و تازەی كەركووك، هەمووی خەریکە تەعریب دەکرێنەوە، ئەم پەیامەمان بۆ حكوومهتی عێراقه و دهمانهوێت بیبیستێ، ئەگەر به رێگهیهكی یاسایی ئهم كێشانه چارهسهر نهكات، ئهوا خهڵكی كهركووك، به تایبهتیش خهڵكی تسعین و تازه و بهشیر سەبرمان نەما".
چارەسەری ئەم کێشەیە بەلای تورکمانەکانەوە ئەوەیە، کە پۆستی پارێزگاری کەرکووک بۆ ئەوان بێت، لەم بارەیەوە هەوڵەکانیان دەست پێ کردووە، لە یەکەم هەنگاویشدا دەیانەوێت کورد رازی بکەن.
ریاز کەهیە، سەرۆکی پارتیی تورکمان ئیلی بە كوردستان24ی گوت: "سوورین لەسەر ئەوەی پۆستی پارێزگاری کەرکووک بە شێوەیەکی کاتی، تا هەڵبژاردن بدرێت به تورکمان، دوای هەڵبژاردنیش دەمانەوێت بە شێوەیەکی دەوری بێت و هەر دوو ساڵ جارێک بۆ پێکهاتەیەک بێت، کەرکووک پێویستی بە هاوبەشیی هەیە، پێویسە متمانە بۆ پێکهاتەکانی شارەکە بگهڕینینهوه".
ھ.م