له دهۆك زهنگی مهترسی زۆربوونی حاڵهتهكانی بهكارهێنانی ماددهی هۆشبهر لێدهدرێت
بەكارھێنانی ماددە ھۆشبەرەكان لە ھەرێمی كوردستان لە زیادبووندایە
K24 – دهۆك:
بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانی ھەرێمی كوردستان بڵاودەكرێنەوە، بەكارھێنانی ماددە ھۆشبەرەكان لە ھەرێمی كوردستان لە زیادبووندایە، لە سنووری پارێزگای دھۆك، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 113 حاڵەتی بەكارھێنان و بازرگانیكردن بە ماددە ھۆشبەرەكان تۆماركراون.
سەرۆكی دادگای تاوانەكانی دھۆك، عهبدولڕهحمان زێباری، ئاشكرایكرد، بە بەراورد بە چەند ساڵی رابردوو، بازرگانیكردن بە ماددە ھۆشبەرەكان زیادیكردووە.
زێباری داواشیكرد، حكومەت رێوشوێنی گونجاو بۆ رێگرتن و بنبڕكردنی بازرگانیكردن و بەكارھێنانی ماددە ھۆشبەرەكان بگرێتە بەر.
