ئومێد خۆشناو: ئهم ههفتهیه ههمواری یاسای سهرۆكایهتی ههرێم پهسند دهكرێت
یەکێتی سێ پێشنیازی بۆ هەموارەکە هەیە
K24 – ههولێر:
هەر سێ فراکسیۆنی پارتی و یەکێتی و گۆڕان بۆ تێپەڕاندنی پێشنیازی هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبنەوە.
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ئومێد خۆشناو رایگهیاند، لەگەڵ یەکێتی نزیکین لە رێککەوتن و ئەم هەفتەیە هەموارەکەی پەسەند دەکرێت.
یەکێتی سێ پێشنیازی بۆ هەموارەکە هەیە و یەکێکیان جێگە کردەوە ئەویش زیادکردنی یاریدەدەرێکە بۆ کاروباری سەربازی بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان. دوو پێشنیازەکەی دیکەشی پێ ناچێت زۆرینەی دەنگ بهێنن، بەڵام یهكێتی داوای سازان دەکات، بۆ جێكردنهوهی پێشنیازهكانی.
بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان رۆژی چوارشەممەی ئەم هەفتەیە دوا وادەی دەنگدانە بە هەمواری پێشنیازەکە لەم هەفتەیەش دەرگای خۆ کاندید کردن بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە، کە ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت. هەوڵەکانی پارتی ئەوەیە پرۆسەکە بە سازان ئەنجام بدرێت.