بۆ هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووك یه‌كێتی داوای هاوپه‌یمانێتی كورد ده‌كات
پارتیش ده‌ڵێت: هێشتا زووه.. پێویسته سه‌ره‌تا دۆخه‌كه ئاسایی بكرێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
یەکێتی داوا دەکات, لەگەڵ پارتی و هەموو لایەنە کوردستانییەکانی دیکەن به‌یه‌كه‌وه بەشداری لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوكدا بکەن، بۆ ئه‌وه‌ی سەنگی کورد زیاتر بکەن. پارتیش بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوك دەبەستێتەوە بە ئاساییکردنەوەی دۆخی شارەکە و له‌و باوه‌ڕشدایه، ئێستا زووە باس لە هاوپەیمانێتی بکرێت، لە کاتێکدا هێشتا دۆخی شارەکە ئاسایی نه‌كراوه‌ته‌وه.
له‌م باره‌شه‌وه ئارێز عه‌بدوڵڵا، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌ڵێت: "ئێمه ناچارین به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكاندا بكه‌ین، به‌تایبه‌ت له كه‌ركووك، به‌ڵام پێمان باشه له‌و شاره له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه كوردییه‌كان به‌یه‌كه‌وه به‌شداری بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌نگی كورد له كه‌ركووك دیار بێت".
له به‌رامبه‌ریشدا، خه‌سرۆ گۆران، به‌رپرسی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، " له هه‌ر كاتێك بڕیار بدرێت، پارتی ئاماده‌یه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بكات، به‌ڵام له كه‌ركووك دۆخه‌كه جیاوازه و تا دۆخی ئه‌و شاره ئاسایی نه‌كرێته‌وه، ناتوانن هیچ هه‌نگاوێك به‌و ئاراسته‌یه‌وه بنێن".
هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: "هێشتا زووه باس له‌وه بكه‌ین كه به هاوپه‌یمانێتی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی كه‌ركووكدا بكه‌ین، چونكه كاتێكی زۆرمان له‌به‌ر ده‌سته و له كاتی خۆیدا بڕیار له‌مباره‌یه‌وه ده‌درێت".
بڕیاره ١٦ی تشرینی دووه‌م هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان جگە لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدرێت، لە ئیستاشەوە هەوڵێك له ئارادایه، بۆ ئەوەی جارێکی دیکە ماوەی ٦ مانگ بۆ ساڵێك دوابخرێت، له‌كاتێكدا دوا بڕیار لای کۆمسیۆن و پەرلەمانی عێراقە.
H.B