ته‌مه‌نی 66 ساڵه و پۆلی یه‌كه‌می بنه‌ڕه‌تییه
ده‌ست له به‌دیهێنانی خه‌ونه‌كانی به‌رنادات
K24- سلێمانی:
هاووڵاتیه‌كی شاری سلێمانی وێڕای ئەوەی 66 ساڵی تەمەنی تێپەڕاندووە، بەڵام تازه دەستی بە فێربوونی خوێندن و نووسین کردووە و له پۆلی یەکەمی به‌ڕه‌تی دانيشتووه، حاجی به‌كر ناوى ئه‌و قوتابییه‌یه و وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، به‌رده‌وام پرسیاركردنی لە خەڵکی ھانیداوه تا بەم تەمەنەوە بچێته‌وه به‌ر خوێندن.
خولیاى ئه‌و هاووڵاتییه بۆ فێربوونى خوێندن و نووسين وایكردووه ھەر زوو فێری پیتە سەرەتاکان ببێت، خوێندنەوەش تاڕادەیەکی باش دەزانێ و به‌رده‌وامیش هه‌وڵ ده‌دا.
ئه‌و بەتەمەنترین خوێندکاری قوتابخانەکەیە، وێڕای ئەوەی بەدرێژایی تەمەنی نەیخوێندووە، بەڵام ھاندانی کەس و کار و مامۆستاکانی وای كردووە، ببێتە خوێندكاری نموونەیی لە ناو خوێندکارانی پۆلەکەی.
سه‌باره‌ت به تواناكانی قوتابییه‌و به ته‌مه‌نه، یه‌كێك له مامۆستاكانی ده‌ڵێت: كاتێك حاجی به‌كر هات بۆ قوتابخانه‌كه‌مان هیچی له‌باره‌ی خوێندن و نووسین نه‌ده‌زانی، به‌ڵام به هه‌وڵه‌كانی ئێمه و ئه‌و فێری پیته‌كان بووه و هه‌وڵی به‌رده‌وامیش له‌و پێناوه ده‌دات.
حاجی به‌كر ده‌ڵێت: له‌وه‌ته‌ی فێری خوێندنه‌وه بووم، كاتێك ده‌چم بۆ شوێنێك كه‌متر پرسیار ده‌كه‌م و خۆم ده‌توانم هه‌ندێك له تابلۆكان بخوێنمه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی هه‌ست به‌وه‌ش ده‌كه‌م كه خوێنده‌واری ئاستی رۆشنبیریش به‌رزتر ده‌كاته‌وه.
H.B