بە پاڵپشتی ھێزەكانی عێراق لە كەركووك ھەوڵی داگیر كردنی زەویی ھاووڵاتیانی كورد دەدرێت

دانیشتوانی گەڕەكی جینگڵاوەی كەركووك داوا دەكەن رێگری بكرێت لەو كەسانە

K24 - كەركووك

لە گەڕەكی جینگڵاوەی شاری كەركووك، ژمارەیەك ھاووڵاتی بە پاڵپشتی ھێزە عێراقییەكان دەیانەوێ دەست بەسەر زەوی ھاووڵاتییانی كورد دا بگرن.

ھاووڵاتییەكی دانیشتووی ئەو گەڕەكە بە كوردستان24 گوت: "ئەو زەوییەی كە دەیانەوێت داگیری بكەن ھی خەڵكە، كەسێك ھات گوتی، ئەم زەوییەم كڕیوە، ئێمەش پێمان گوت، بەڵگەیەكمان پیشان بدەن، بەڵام ھیچیان پێنەبوو".

یەكێكی دیكە لە دانیشتوانی گەڕەكی جینگڵاوە دەڵێ: "ئەو زەوییە كاتی خۆی بۆ خزمەتگوزاری گەڕەكەكەمان دیار كراوە، بەڵام ئەوە چەند جارێكە كەسێك لەگەڵ ژمارەیەك چەكدار دێن و دەیانەوێت داگیری بكەن".