كوردێك پڕۆگرامسازی زمانەوانی دەماری فێری ئەوروپییەكان دەکات
کۆمەڵێک بنەما و رێنمایی زانستی تایبەت لە سیمینارەکاندا پێشکەش دەکات
K24 - رۆتردام
کوردێکی دانیشتووی ھۆڵەندا، پرۆگرامسازی زمانەوانی دەماری فێری ھۆڵەندییەکان دەکات، ئەم پرۆگرامە بە کلیلی سەرکەوتنی مرۆڤ دادەنرێت لە ژیاندا. ئەو گەنجە كوردە لە رێگای ئەو پڕۆگرامەوە کۆمەڵێک ھونەر و شێواز و بنەما و رێنمایی زانستی تایبەت لە سیمینارەکاندا پێشکەش دەکات.
ھێمن جەمال، تەمەنی 40 ساڵە و خەڵکی شاری ھەولێرە، زیاتر لە 20 ساڵە لە وڵاتی ھۆڵەندا دەژیت و چەندین بڕوانامەی لە ھۆڵەندا و بەلجیكا لە بواری پرۆگرامسازی زمانەوانی دەماری بەدەست ھێناوە.
ھێمن جەمال، بە كوردستان24 گوت: "شانازی بەخۆم دەكەم كە لەو بوارەدا كار دەكەم و یارمەتی ئەوروپییەكان دەدەم".
دەشڵێت: "ھەموو كەس دەتوانێ ژیانی خۆی بگۆڕێت و خۆش بژیت و ئەو شتانەی كە دەیەوێت بە دەستیان بێنێت، ئەوەش ئامانجی منە كە بتوانم ژیانی چەندین كەس بگۆڕم".
دینا فان دێ ئۆست، یەكێكە لە بەشداربووانی كۆنفرانسێكی ھێمن جەمال و دەڵێت: "ئهو توانیوویهتی كه زۆر سهركهوتووانه پهیامهكانی بگهیهنێت دهربارهی ئایننده و ئهو ئامانجانهی مرۆڤ دهتوانێت بۆ داهاتووی دیارییان بكات و ههوڵ بۆ به دهستهێنانیان بكات و هانت دهدات تۆش بیر له ئامانجهكانی ئایندهت بكهیتهوه و ئهمهش خاڵێكی گرنگ بوو بۆ من".
ھ.م