ئاستی ئاو له ده‌ریاچه‌ی دووكان رووی له دابه‌زین كرده‌وه
دۆخی به‌نداوه‌كه زۆر ئاساییه و هیچ كێشه‌یه‌كی نییه
K24- دووكان:
لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردوو، ئاوی هاتوو بۆ ناو ده‌ریاچه‌ی دووکان بە ڕێژەی ۲۰۰ مه‌تر سێجا له هه‌ر چركه‌یه‌كدا کەمی کردووە و، ئەگەر توانەوەی بەفر و شەپۆلەکانی باران بارین ڕێگە بدەن، تا دێت زیانەکانی پڕبوونی بەنداوەکە بەرەو کەمبوونەوە دەچن.
ڕێڤان بورهان، وتەبێژی بەنداوی دووکان بە کوردستان ۲٤ ی ڕاگەیاند، لەماوەی ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا ئاستی ئاوی هاتوو بۆ ناو بەنداوەکە بەهۆی وەستانی ئەو شەپۆلە باران بارینەی دوو هەفته بوو ڕووی لەهەرێمی کوردستان کردبوو کەمی کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد پێشتر لە هەر چرکەیەکدا ۱۲۰۰مهتری سێجا ئاو ده‌ڕژایه بەنداوەکە، بەڵام لە ۲٤ کاتژمێری ڕابردوودا ئه‌و رێژه‌یه بۆ ۱۰۰۰ مه‌تر سێجا کەمی کردووە.
وتەبێژی بەنداوی دووکان ئاماژەی بەوەشدا، ئێستادا ۸۱سم ئاو بە بەرزی لەسەر دەرچەی ( بێڵ ماوس)ی ده‌ریاچه‌كه دەڕژێ و لە هەر چرکەیەکدا لە ڕێگای دەرگاکان و بێڵ ماوسەوە ۹۳۰مهتری سێجا ئاو لە بەنداوەکە دەردەچێ و تا ئێستا دۆخی بەنداوەکە ئاساییە و هیچ کێشەیەکی نییه.
H.B