پارتەكەی ئەردۆغان لە ئەنجامی ھەڵبژاردنی شارەوانییەكان قایل نییە
ئاكەپە داوای ژماردنەوەی دەنگەكان دەكات
K24 - ھەولێر
پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكه‌په) پارتی دەسەڵاتداری توركیا دووپاتیی ده‌كاته‌وه "له هه‌ڵبژاردنه‌كانی شاره‌وانی له ئیستانبوڵ ساخته‌كاریی گه‌وره كراوه و پێویسته نه‌ك ته‌نیا ده‌نگه پووچه‌ڵكراوه‌كان، به‌ڵكوو كۆی گشتی ده‌نگه‌كان، سه‌ر له نوێ هه‌ژمار بكرێنه‌وه".
به‌رپرسانی ئاكه‌په له ئیستانبوڵ ده‌ڵێن، ساخته‌كاری زۆر له هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان له ئیستانبوڵ كراوه، ئه‌گه‌رنا ژماره‌ی ده‌نگه‌كانیان زۆر له‌وه زیاتر ده‌بوو.
بە گوتەی ئەوان، له ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان 20 هه‌زار ده‌نگ بۆ كه‌متر له 15 هه‌زار ده‌نگ كه‌مبووه‌ته‌وه، بۆیه ئاكەپە داوای سه‌ر له نوێ ژماردنه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌كانى ئیستانبوڵ ده‌كات.
ئه‌گه‌رچی زیاتر هه‌فته‌یه‌ك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كانی توركیا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام كاردانه‌وه‌كان هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامن و لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار و ئۆپۆزسیۆن له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئیستانبوڵ خۆیان به براوه ده‌زانن.
ئاكه‌په پێیوایه ده‌بێت ده‌نگه‌كانی هه‌ر 38 ناوچه‌كانی ئیستانبوڵ بژمێردرێنه‌وه و تاوه‌كو ئێستا رێژه‌ی 90% ده‌نگه‌كان كه هه‌ژماركراون، كاندیدی جه‌هه‌په له پێشه‌وه‌ی كاندیدی ئاكه‌په‌یه و چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت له دوو رۆژی داهاتوو ئه‌نجامه فه‌رمییه‌كان ئاشكرا بكرێن.
لە لایەكی دیكه‌وه، كاندیدی جه‌هه‌په له ئه‌نقه‌ره مه‌نسوور یاڤاش وه‌ك شاره‌داری پایته‌خت په‌سه‌ند كرا و لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، ئه‌وان له ماوه‌ی پێنج ساڵی داهاتوو هه‌وڵی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری و ئارامی بۆ هاووڵاتییانی پایته‌خت ده‌ده‌ن.
ھ.م