دوای رووخانی رژێمی بەعس هەرێمی کوردستان لە زۆربەی بوارەکان گەشەی سەندووە
لە ماوەی 16 ساڵدا به‌بڕی 48 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له كه‌رته جیاوازه‌كاندا بكراوە
K24 - ھەولێر
له‌دوای تێپه‌ربوونی 16 ساڵ به‌سه‌ر شه‌ڕی ئازادكردنی عێراق و رووخانی رژێمی به‌عس، هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی گه‌شه‌سه‌ندنێكی خێرا له‌بواره‌كانی سیاسیی و ئابووری و ئارامیدا به‌خۆوه ببینێت. له‌و ماوه‌شدا تواندراوه به‌بڕی 48 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له كه‌رته جیاوازه‌كاندا بكرێت، كه به‌گوته‌ی شاره‌زایان و چاودێرانی سیاسی هۆكاری سه‌ره‌كی گه‌شه‌سه‌ندنی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌و پارێزراوی و ئاساییشه ده‌گه‌ڕێته‌وه كهتواندراوه هه‌مووان له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ست به دڵنیایی و ئارامی بكه‌ن.
پێشكه‌وتنی هه‌رێمی كوردستان له رووی سیاسی و ئابوری و ئاساییشه‌وه، جێگه‌ی سه‌رنج و بایه‌خی وڵاتانی جیهان و ناوچه‌كه بووه، بهنتایبهت دوای رووخانی رژێمی به‌عس له ساڵی 2003، له‌وباره‌شه‌وه تا ئه‌مڕۆ له هه‌رێمی كوردستان به بڕی48 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنانی له كه‌رته جیاوازه‌كاندا كراوه كه به‌شی هه‌ره‌زۆری ده‌كه‌وێته پارێزگای هه‌ولێر.
ئاوه‌دانی و گه‌شه‌سه‌ندنی كه‌رته جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بوونی بازاڕی ئازاد، به‌ڕای شاره‌زایانی سیاسی هۆكاره‌كه‌ی بۆ ئه‌و ئارامی و ئاساییشه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هه‌رێمی كوردستانی له‌ناوچه‌یه‌كی پڕ كێشه‌دا كردووه‌ته نیشتیمانێكی ئارام و ئاوه‌دانم بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی گه‌رچی بێ كه‌موكوڕیش نه‌بووه.
لە رۆژانی یەکەمی دوای رووخانی بەعس خەڵکی عێراق پڕبوون لە ئومێد، بەڵام هیندەی نەبرد ئومێدەکان نەمان و عێراقییەکان بوونە خاوەنی وڵاتێک کە یەک لە سەر سێی خاکەکەی وێرانکرابوو، وڵاتێک کە سوپای بێدەسەڵات و حکوومەتێکی لاوازی پڕ لە کێشەی هەیە.
مەحمود عوسمان، یەکێکە لە کەسایەتییە دیارەکانی رۆژانی دوای سەدام و تەنانەت رۆژانی بەرەنگاریش دژ بە رژێمی بەعس، ئەو پێیوایە هاتنی ئەمەریکا بۆ عێراق لە سوودی کورددا بوو، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بێ پلانی پێوە دیارە.
9ی نیسان کۆتایی سەردەمێکە لە مێژووی عێراقدا کە لەسەر بنەمای تێگەیشتنی هەڵە بۆ حوکمڕانی بنیادنرابوو، کاتێک سەدام حوسێن کۆتاییهات عێراق پڕبوو لە بیروباوەڕی جیاواز، ئەمە وایکرد عێراق لە هەڵبەز و دابەزێکی سەیردا بێ، وایلێهات ئێران کۆنترۆڵی هەموو شتێک بکات و بێت عێراق بکاتە ئەو شوێنەی کە زیانەکانی تیادا قەرەبوو دەکاتەوە، ئێستا عێراق پێویستە کێشەکانی چارەسەر بکرێت کە گرینگ‌ترینیان دامەزراندنی سیستمی دیموکراتی و دەوڵەتی هاووڵاتیبوونە، سیستمی ئەمنی عێراق زۆر لاوازە و لەسەر بنەمای دروست دانەمەزراوە، هەر بۆیە لە هەر کاتێکدا دەکرێت کێشە رووبدات.
هاوپه‌یمانی ئه‌مەریكی- به‌ریتانی له ئۆپه‌راسیۆنێكی ھابەشی 42 رۆژه‌دا توانیان رژێمی به‌عس له عێراقدا بڕوخێنن و لە 9/4/2019، به هێنانه خواره‌وه‌ی په‌یكه‌ری سه‌دام حوسێن له گۆڕه‌پانی فیرده‌وس لە بەغدا، كۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی 34 ساڵه‌ی رژێمی به‌عس هات.
ھ.م