بۆردومانی توركیا كریستیانه‌كانی سنووری زاخۆ ئاواره‌ ده‌كات

منداڵەكانیان لە خوێندن بێبەش بوونە و 15 رۆژە نەچوونەتە قوتابخانە

K24 – زاخؤ:

بەھۆی تۆپباران و بۆردومانە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچە سنوورییەكانی زاخۆ، ھاووڵاتییە كریستیانەكانی گوندی شەرانشی ھاوشێوەی موسڵمانان ئاوارە بوونە و بەو ھۆیەوە منداڵەكانیان لە خوێندن بێبەش بوونە و 15 رۆژە نەچوونەتە قوتابخانە.