له‌ ئامێدی داوا ده‌كرێت حكومه‌تی هه‌رێم قوربانیانی بۆردومانه‌كانی توركیا به‌ شه‌هید هه‌ژمار بكات

ساڵێك بەسەر گیان لەدەستدانی سێ برا تێدەپەڕێت

K24 – ئامێدی:

ساڵێك بەسەر گیان لەدەستدانی سێ برا تێدەپەڕێت، كه‌ بە ھۆی بۆردومانی فڕۆكەكانی توركیا لە سنووری ئامێدی گیانیان له‌ده‌ستدا.

كەسوكاری ئه‌و سێ برایه‌ ئاماژە بەوە دەكەن، تا ئێستا حكومەت و لایەنەكان ھیچ بەدواداچوونێكیان بۆ ژیان و حاڵی خێزان و كەسوكاریان نەكردووە.

ئەوان داوا دەكەن، حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەو سێ برایە بە شەھید ھەژمار بكات.

هه‌روه‌ها داوا ده‌كه‌ن پارتی كرێكارانی كوردستان و سوپای توركیا ناكۆكییەكانیان لە سنوورەكەیان بوەستێنن و شەڕ دووربخەنەوە.