سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌مواری یاسای سه‌رۆكایه‌تی په‌سند ده‌كات
په‌رله‌مانی كوردستان سبه‌ی كۆده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
په‌رله‌مانی كوردستان سبه‌ی كۆده‌بێته‌وه و هه‌مواری یاسای دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه و فراكسیۆنی یه‌كێتیش چاوه‌ڕوانی بڕیاری حزبه‌كه‌ی ده‌كات، بۆ به‌شداریكردن له دانیشتنه‌كه.
چیا حه‌مید، په‌رله‌مانتاری پارتی دیموكراتی كوردستان، رایگه‌یاند، ئەگەر رێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی واژوو بکرێت یان نا، دانیشتنەکەی پەرلەمان دوا نا‌خرێت.
له‌و باره‌یه‌وه زكری زێباری، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی رایگه‌یاند، فراكسیۆنی یه‌كێتی بەشداری دانیشتنەکە دەکات، به‌ڵام چاوەڕێی واژووکردنی رێککەوتنی نێوان هه‌ردوولا دەکەین.
ئەمە لەکاتێکدایە بانگهێشتی پەرلەمانتاران کراوە بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بکەن بۆ دەنگدان بە هه‌مواری پرۆژه یاسای دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره كاتژمێر 2ی دوای نیوه‌ڕۆی سبه‌ی دانیشتنه‌كه به‌ڕێوه‌بچێت.