له قه‌راج و گه‌رمیان داعش ده‌ستی به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه
بەھۆی بێ توانایی و لاوازی ھێزەکانی عێراق
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسی لقی 23ی پارتی دیموكراتی كوردستان له قه‌ره‌چووغ، كرمانج عه‌بدوڵڵا رایگه‌یاند، له ده‌شتی قه‌راج داعش ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه و له جموجۆڵدایه. هاوكات فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگه‌ش له گه‌رمیان بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد، چه‌كدارانی داعش له به‌رزاییه‌كانی نێوان كفری و خورماتوودا ده‌سه‌ڵاتیان هه‌یه و ده‌ستیان به جموجۆڵ كردووه‌ته‌وه.
په‌یامنێری كوردستان24 له گه‌رمیان، هه‌رێم جاف رایگه‌یاند، بەھۆی بێ توانایی و لاوازی ھێزەکانی عێراق و نەمانی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی كوردستان، چەکدارانی داعش بەشێوەیەکی بەرچاو لە نێوان کەرکووک و دیالە ھاتوچۆ دەکەن.
له‌و باره‌یه‌وه، مه‌ردان چاوشین، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری قه‌ره‌ته‌په به كوردستان24ی رایگه‌یاند، به‌رزاییه‌كانی نێوان کفری و دووزخورماتوو بووەتە پەناگەی چەکدارانی داعش.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، داعش لە سنووری قەزای مەخموور و گوندەكانی دەشتی قەراج ھێشتا زیندووە و لە جموجۆڵدایە.
شەوانە چەكدارانی داعش دەچنە سەر گوندەكان و داوای پارە و ئازووقە لە خاوەن ماڵەكان دەكەن، بە رۆژیش خۆیان لە به‌رزاییه‌كانی قەرەچووغ و تونێلەكان حەشاردەدەن.
محه‌ممه‌د حه‌سه‌ن، دانیشتووی گوندی گردگڕاوی چیرۆكی ھەڵكوتانی چەكدارانی داعش بۆ سەر ماڵەكانیان لە رێگەی تەلەفۆنەوە بۆ كوردستان24 دەگێڕێتەوە.
له‌و باره‌یه‌وه، سه‌عدی عه‌لی بڕنۆ، فەرماندەی فەرماندەیی یەكەی 47ی ھەولێریش رایگه‌یاند، چاره‌سەری ئەم دۆخە تەنیا گەڕانەوەی پێشمەرگەیە بۆ ئەو ناوچانە.
هاوكات كرمانج عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی لقی 23ـی پارتی دیموكراتی كوردستان له قەرەچووغ له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان24، رایگه‌یاند، داعش ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه له سنووری ده‌شتی قهراجدا.
گوتیشی: هێزه‌كانی عێراق بۆ پاراستنی خه‌ڵك نه‌هاتوونه‌ته ئه‌و ناوچانه و خاوه‌نی یه‌ك بڕیار نین.