"توركیا رووبه‌ڕووی كێشه‌یه‌كی گه‌وره بووه‌ته‌وه"
كلچدار ئۆغلۆ: بڕیاری لێژنەی ھەڵبژاردن توركیا بەرەو رووناكی یاخۆد ئاڵۆزییەكی سەخت دەبات
K24- هه‌ولێر:
سەزای تەمەلی، هاوسەرۆکی هەدەپە رەخنەی توند لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان دەگرێت و دەڵێت: تورکیا رووبەڕووی کێشەی یاسایی بووەتەوە. له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه كه‌مال كلچدار ئۆغلۆ داوا له لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن ده‌كات، ملكه‌چی فشاره‌كانی حكوومه‌ت نه‌بێت و سه‌ركه‌وتنی كاندیده‌كه‌یان له ئیسته‌نبوڵ رابگه‌یه‌نێت.
لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا سەزای تەمەلی رایگەیاند، تورکیا رووبەڕووی کێشەی یاسایی بووەتەوە.
وه‌ك ته‌مه‌لی ئاماژه‌ی پێكرد، داوای لە لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەکان کردووه، پابەندی دەستوور بن و پێچەوانی یاسا مامەڵە نەکەن.
له لایه‌كی دیكه‌وه كەمال كلیچدار ئۆغڵو، سەرۆكی گشتی جەھەپە ھۆشداری دەدات، بڕیاری لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكان، یان توركیا بەرەو رووناكی دەبات، یاخود دەبێتە ھۆی ئاڵۆزییەكی سەخت.
سەرۆكی گشتی جەھەپە لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێویستە لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكان ملكەچی فشارەكانی حكوومەت نەبێت و سەركەوتنی كاندیدەكەیان لە ئیستەنبوڵ بە فەرمی رابگەیەنێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، پێویستە بڕیاری لێژنەی باڵای ھەڵبژاردن رێگەی دیموكراسی و دادپەروەری ھەڵبژێرێت.
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه هاتووه، سەرۆك كۆماری توركیا رایدەگەیەنێت، گومانەكانی سەر ھەڵبژاردن لە ئیستانبوڵ، دەتوانن ھەڵبژاردن لەو شارە ھەڵوەشێننەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری توركیا، رایگەیاند، گومانیان وایە لە ھەڵبژاردنی شاری ئیستانبوڵ، ھەڵە و بێ سیستەمی زۆر كراوە، وەك ئەوەی كارێكی رێكخراو كرابێت.
ئاماژە بەوەش دەكات، ئەو بیانووە دەتوانێت رێگە لەبەردەم دووبارە ئەنجامدانەوەی ھەڵبژاردن بكاتەوە، بۆ ئەوەی ھیچ گومانێك لەسەر ھەڵبژاردن نەمێنێت.
دووپاتیشیكرده‌وه، ئەوان لەسەر نارەزایەتییهكانیان سوورن، بەڵام بڕیاری كۆتایی لای لێژنەی باڵای ھەڵبژاردنەكانە، چ بڕیارێك بدات ئەوان پابەند دەبن.
دوای ئه‌وه‌ی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان "ئاكه‌په" له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 31ی مانگی رابردوو هه‌ردوو شاره‌وانی گه‌وره‌ی شاره‌كانی ئه‌نقه‌ره و ئیسته‌نبوڵی له‌ده‌ستدا و كاندیدی پارتی گه‌لی كۆماری "جه‌هه‌په" سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، ئاكه‌په تانه‌ی له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا, لێژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌سه‌ر داواكاری ئاكه‌په دووباره ته‌واوی ده‌نگه پووچهڵكراوهكانی ههژماركردهوه، به‌ڵام هێشتاش كاندیدی ئاكه‌په نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت. بۆیه ئاكه‌په جارێكی دیكه داوای دووباره‌كردنه‌وه‌ی ته‌واوی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه و ناڕه‌زایی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی به‌دوای خۆیدا هێناوه، به‌تایبه‌ت جه‌هه‌په.
H.B