ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی ده‌داته به‌شێك له هێزه عێراقییه‌كان
"پێویستە لە نیوان ئەمریکا و سوپای پاسداران یەکیان هەڵبژێرن"
K24- هه‌ولێر:
هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە وەڵامی پرسیارێکی کوردستان ٢٤ گوتی: "ئەوەی کە لە چەند مانگی رابردوودا لە نێوان هەولێر و بەغدا بەدەست هاتووە، لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا بەدەست نەهاتووە".
ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا گوتیشی: "واشنتن پاڵپشتی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدایە لەسەر کەرکوك، هه‌وره‌ها بۆ پاراستنی ناوچە کێشە لەسەرەکان، ئامادەین چەکیشیان پێ بده‌ین".
ئەو بەرپرسەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداریی دایە هەندێك لە هێزە عێراقییەکان و گوتی: "پێویستە لە نێوان ئەمریکا و سوپای پاسداران یەکیان هەڵبژێرن, چونکە ناکرێ هاوڕێی هەردووکمان بن".
H.B