یه‌كێتی: پێویسته خواسته‌كانی لایه‌نه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت یه‌ك بخرێن
یه‌كێتی داوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵیی ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، پێویسته خواسته‌كانی پارتی و یه‌كێتی و گۆڕان بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌كبخرێن و كۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی ئه‌نجام بده‌ن.
سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی ده‌شڵێت، یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی وه‌رگرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا كاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته ده‌ست نیشان نه‌كردووه. كاتژمێر 9:00 له چوارچێوه‌ی به‌رنامه‌ی باسی رۆژی كوردستان 24 زانیاری زیاتر له‌و باره‌یه‌وه ده‌خرێته روو.
H.B