پارتی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و گۆڕان كۆده‌بێته‌وه
پێشنیازێكی یه‌كێتی ناكۆكی ده‌خاته نێوان لایه‌نه‌كان
K24- هه‌ولێر:
شاندی پارتیی دیموكراتی كوردستان بە مەبەستی رێککەوتن لەگەڵ گۆڕان و یەکێتی سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات. بە هۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسیەکانیش لەسەر جێگری دووەم بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دانیشتنی پەرلەمان بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. ھەروەھا پێشنیازێکی یەکێتی کێشە دەخاتە نێو لایەنە سیاسییەکان.
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر داوای لیژنەی یاسایی و بە هۆکاری تەواونەبوونی راپۆرت، بۆ خوێندنەوەی سێیەمی پێشنیازی هەمواری یاسایی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان, دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی نادیار دوا خست.
زانا مه‌لا خالید، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: "له پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت، هه‌نگاوی زۆرمان بڕیوه و ته‌واوی پۆسته‌كان یه‌كلایی كراونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه ته‌نیا ته‌نیا پرسی زیادكردنی جێگری دووه‌مه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم".
له‌باره‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی شاندی پارتیش بۆ سلێمانی، كه بڕیاره له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان كۆ ببێته‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی پارتی دووپاتی كرده‌وه، "شاندی پارتی له‌سه‌ر ئاستی باڵا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان ده‌كات".
به گوێره‌ی رێككه‌وتنی پارتی و گۆڕان، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ته‌نیا یەك جێگری دەبێت، گۆران بە زیادکردنی جێگری دیكه رازی نییە، گفتوگۆ لە نێوان ئەو دوو حزبە هەیە، كه بەرامبەر زیادکردنی جێگرێك قەرەبۆی گۆڕان بکرێتەوە. له‌م باره‌شه‌وه جه‌لال محه‌مه‌دئه‌مین، پەرلەمانتاری گۆڕان لەسەر ئەم پێشنیازە ده‌ڵێت: "زیادكردنی جێگرێكی دیكه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم، ته‌نیا داواكاری یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه، ئێمه‌ش له ماوه‌ی سێ رۆژی داهاتوودا له لێژنه‌ی یاسایی، هه‌وڵ ده‌ده‌ین بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك، كه دڵی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان رازی بكات، به‌ڵام پێناچێت گۆڕان به‌و پێشنیازه‌ی یه‌كێتی رازی بێت".
له‌كاتێكیشدا ماددەی سێیەمی یاسای سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "سەرۆك یەك جێگری دەبێت"، یەکێتی پێشنیازی دوو جێگری کردووە و رێگەی یاسایشی بۆ کردووەتەوە و سوورە لەسەر وەرگرتنی ئەو پۆستە، لەگەڵ پارتیش لەسەر ئەم پۆستە رێککەوتوون.
زیاد جه‌بار، په‌رله‌مانتاری كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌م باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: "پێشتر پێشنیازمان كردووه یاسای ژماره سێی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم هه‌موار بكرێته‌وه، به جۆرێك بكرێته دوو جێگر بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم".
ئه‌مڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی په‌رله‌مان دانیشتنەکەی بۆکاتێکی نادیار دواخستووە, تا رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکان کاتی کۆبوونەوە دیاری ناکات, پارتیی دیموکراتی کوردستان نایەوێت بەبێ گۆڕان و یەکێتی دامەزراوەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان کارا بکاتەوە.
H.B