بێگەرد تاڵەبانی: لەگەڵ پارتی رێككەوتووین و كێشەمان نییە

"تەنیا واژۆكردنی رێككەوتنەكە ماوە"

K24 - ھەولێر

بێگەرد تاڵەبانی، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی یەكێتی بە كوردستان24ی راگەیاند: "لەگەڵ پارتیی دیموكراتی كوردستان رێككەوتووین و ھیچ كێشەیەكمان نەماوە و تەنھا واژۆكردنی رێككەوتنەكە ماوە".

گوتیشی: "رەنگە ھەندێك كێشەی كەم لەسەر ناوەرۆكی پڕۆژەیاسای سەرۆكایەتیی ھەرێم هه‌بن، ئەوەشیان پەیوەندیدارە بەوەی برادەرانی پارتی چۆن لەگەڵ بزووتنەوەی گۆڕان چارەسەری دەكەن، دوای ئەوە ھەم كۆبوونەوەی پەرلەمان دەكرێت و ھەمیش رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی واژۆ دەكرێت".

ئاماژەی بەوەش دا: "راستە پڕۆژەیاسای سەرۆكایەتیی ھەرێم رەھەندێكی یاسایی و دەستووری ھەیە، بەڵام رەھەندێكی سیاسیشی ھەیە و پێویستی بە لێكتێگەیشتنی لایەنەكانە".

ھ.م