پاسێك گه‌نجانی بێكار ناونووس ده‌كات
ئامانجی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كاره بۆ ئه‌و گه‌نجانه
K24- هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی به هاوكاری ڕێكخراوێكی خێرخوازی ئه‌ڵمانی له‌ڕێگه‌ی پاسێكی گه‌ڕۆكه‌وه كه‌سانی بێكار ناونوس ده‌كات و له‌ڕێگه‌ی پاسێكی دیكه‌وه كار بۆ ئه‌و كه‌سانه ده‌دۆزنه‌وه, كه فۆڕمیان پڕكردۆته‌وه، پرۆسه‌كه‌ش له‌سنوری پاریزگای دهۆك ته‌واو بووه و ئێستا له‌ده‌ڤه‌ری سۆران كاره‌كانیان ده‌كه‌ن، بریاریشه دوای هه‌ولێر له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه هه‌مان پرۆسه به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
شه‌وقی عه‌زیز، سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌و پڕۆژه‌یه له ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌ڵێت: ئامانج له تۆماركردنی ناوی ئه‌و گه‌نجانه بۆ ئه‌وه‌یه له داهاتوودا بتوانین له داهاتوودا هه‌لی كار له كه‌رتی تایبه‌ت بۆیان دابین بكه‌ین. ئامانجێكی دیكه‌مان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌و بارگرانییه زۆره‌یه كه به‌هۆی بێكاری گه‌نجانه‌وه له‌سه‌ر حكوومه‌ت درووست بووه.
له‌كاتێكیشدا ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌نجان بۆ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كار ه‌و پاسه كۆده‌بنه‌وه، شه‌یما موحسنیش یه‌كێكه له‌و گه‌نجانه‌ی كه ته‌نیا چه‌ند مانگێكی ماوه خوێندنه‌وكه‌ی ته‌واو بكات و بۆ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی كار سه‌ردانی ئه‌و پاسه‌ی كردووه و ده‌ڵێت: "هاتوومه بۆ ئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ئه‌و رێكخراوه فۆرمێك پڕ بكه‌مه‌وه، به‌و هیوایه‌ی دوای ته‌واوبوونی خوێندنه‌كه‌م به‌رهه‌می ماندووبوونه‌كه‌م ببینم".
پرۆژه‌ی دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار، كاره‌كانی له‌سنووری پاریزگای دهۆك ته‌واو كردووه و له‌قۆناغه‌كانی كۆتایی سنووری پارێزگای هه‌ولێریشه، كه تا ئێستا نزیكه‌ی 50 هه‌زار كه‌س فۆڕمی بێ كاری پڕكردۆته‌وه، دوای هه‌ولێریش له پارێزگاكانی سلێمانی و هه‌لبجه‌ش هه‌مان پڕۆسه به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
H.B