سه‌عد مه‌عن: هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له ئاستێكی باشدایه
ئاڵوگۆڕی زانیاری له نێوانیاندا هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا له‌رووی ئه‌منییه‌وه له باشترین ئاستدایه.
سه‌عد مه‌عن، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، هه‌ماهه‌نگی ئه‌منی باش له رووی ئاڵوگۆڕی زانیاری له نێوان وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی فیدڕاڵی هه‌یه.
سه‌عد مه‌عن گوتیشی: "هه‌ردوولا زانیاری ئه‌منی ئاڵوگۆڕ ده‌كه‌ن و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له نێوانیاندا هه‌یه".
له‌باره‌ی دۆخی كه‌ركووكه‌وه، سه‌عد مه‌عن ره‌تیكرده‌وه به هۆكاری سیاسی هیچ ئه‌فسه‌رێك له‌كاره‌كه‌ی دووربخرێته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وان وه‌ك وه‌زاره‌تی ناوخۆ رێگه ناده‌ن كه‌س به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی دووربخرێته‌وه و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ته‌واوی پێكهاته‌كانی كه‌ركووك له ئیداره‌دانی دۆخی ئه‌منی به‌شدارن.
ئ. م