شەش ھاووڵاتی پیرانشار له نێوان رۆژھەڵات و باشوور له‌ناو به‌فر گیریان خواردووه
یه‌كێكیان به‌هۆی سه‌رماوه گیانی له‌ده‌ستداوه
K24 - هه‌ولێر:
شەش ھاووڵاتی پیرانشار، لە بەرزاییەكانی سەر سنووری نێوان رۆژھەڵات و باشووری كوردستان بەھۆی بەفربارینی زۆر گیریان كردووە.
به گوێره‌ی زانیارییەكانی كوردستان 24، ئەو ھاووڵاتیانە لە بەرزاییەكانی (كانی خوا) لە نێو بەفر و شەختەدا ماونەتەوە، تاكو ئێستا كەسێكیان گیانی لەدەستداوە.
له ماوه‌ی رابردوودا، به‌فرێكی زۆر له ناوچه‌كه باریوه، به‌تایبه‌تیش له ناوچه شاخاوییه‌كانی سه‌ر سنووری نێوان رۆژهه‌ڵات و باشووری كوردستان.
ئه‌گه‌رچی باس له‌وه ده‌كرێت، ئه‌و شه‌ش كه‌سه كۆڵبه‌ر بووبن، به‌ڵام تا ئێستاش پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی بۆ چ مه‌به‌ستێك چوونه‌ته ناوچه‌كه.
ئ. م