له دابینكردنی وزهی جێگرهوه یارمهتی ههرێمی كوردستان دهدرێت
داوا دەكرێت بۆ دابینكردنی كارەبا سوود له وزهی خۆر وەربگیرێت
K24 - ھەولێر
یەکێتی ئەوروپا و پڕۆگرامی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان، یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدەن بۆ دابینکردنی کارەبا لە رێگای وزهی جێگرەوە، وەزیری پلاندانانی ھەرێمی كوردستانیش دەڵێ "بەو پڕۆگرامە هاوبەشە هاوکاری دارایی هەرێمی کوردستان دەکرێت، تا لە رێگای وزەی خۆرەوە کارەبا بهرههم بهێندرێت"، هاوکات جێگری سەرۆکی لقی عێراقی UNDP رایدەگەیەنێت، وزەی خۆر باشترین رێگایە تا هەرێمی کوردستان بێ پیسبوونی ژینگە کارەبای دەستبکەوێت.
یەکێتی ئەورووپا و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان (یو ئێن دی پی) نزیکەی 50 ملیۆن یۆرۆیان وەک بەخشین دایە 9 پارێزگای عێراق کە لە نێویاندا هەولێر و دهۆک و سلێمانی هەن. ئامانج لەم کارە پاڵپشتیکردنی سەرچاوەکانی وزەی جێگرەوەیە، کە ئەمەش سەرچاوەیەکی دیکە دەبێ بۆ دابینکردن و پاراستنی کارەبا.
ھ.م