عێراق داوای هاوكاریی له وڵاتانی دراوسێ ده‌كات
حه‌لبووسی: عێراق سوورە لەسەر پاراستنی سەقامگیری دراوسێكانی

K24 - هه‌ولێر:
عێراق داوای ھاوكاری لە وڵاتانی دراوسێ دەكات بۆ ئاوەدانكردنەوە و ته‌ئكید لەسەر پاراستنی سەقامگیری دراوسێكانی ده‌كاته‌وه.
محەمەد حەلبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لە گوتاری دەستپێكی لووتكەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عێراق، سوپاسی ھەموو وڵاتانی دراوسێی كرد كه لە پرسی تیرۆر ھاوكاریی عێراقیان كردووە.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوایكرد، وڵاتانی دراوسێ بۆ لەنێوبردنی ھزری تیرۆر و ئاوەدانكردنەوە لە ھەرێمی كوردستانەوە تا بەسرە، ھاوكاری عێراق بكەن"
هه‌روه‌ها گووتی: "عێراق سوورە لەسەر پاراستنی سەقامگیری دراوسێكانی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هاوكار ده‌بێت له‌گه‌ڵیان".
كاتژمێر 12ـی ئەمڕۆ شه‌ممه 20/4/2019، لوتكەی پەرلەمانی وڵاتانی دراوسێی عێراق له به‌غدا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد، كە بریتین لە توركیا، سووریا، ئێران، سعوودیە، كوێت و ئوردن و سەرۆكی پەرلەمانی ئەو وڵاتانە بەشداری دەكەن، بەڵام شاندی ئێرانی بەرپرسێكی باڵا سەرۆكایەتی دەكات.
لەو لووتكەیەدا چەندین دۆسیەی ئابووری و ئەمنی تاوتوێ دەكرێن، هه‌روه‌ها باس لەو تەحەدییاتانە دەكرێت كە رووبەرووی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست بوونەتەوە، جگە لەوەش لەباره‌ی ھەماھەنگی و باشكردنی پەیوەندی نێوان ئەو وڵاتە دراوسێیانە گفتوگۆ ده‌كرێت.