سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق گه‌یشته هه‌ولێر
ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان پێشوازیان لێ‌كرد
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان.
له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، جێگری دووه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، به‌شیر حه‌داد، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له حه‌لبووسی كرا.
بڕیاره له ماوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان، حه‌لبووسی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان دیدار و كۆبوونه‌وه بكات.