سێلفی دوو گۆرێلا له‌گه‌ڵ فریادڕهسهكانیان ده‌نگده‌داته‌وه
نزیكه‌ی 12 ساڵه له‌گه‌ڵ دوو پاسه‌وانه‌كه ده‌ژین
هه‌ولێر:
دوو گۆرێلا له وڵاتی كۆنگۆ، به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و هاوشێوه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر دوو قاچ وه‌ستاون تا پاسه‌وانه‌كان وێنه‌ی سێڵفیان له‌گه‌ڵ بگرن.
به گوێره‌ی وێبسایتی بی بی سی به‌ریتانی، ئه‌و دوو پاسه‌وانه كۆنگۆییه، له ساڵی 2007 ئه‌و دوو گۆرێلایهیان له ته‌مه‌نی 2 مانگی و 4 مانگی رزگاركردووه، كاتێك دایك و باوكیان كوژراون.
دوای رزگاركردنی ئه‌و دوو به‌چكه گۆریلایه، پاسه‌وانه‌كان ده‌یبه‌نه‌وه پزیشكی ئاژه‌ڵانی تایبه‌ت به ناوچه‌ی پارێزراوی ڤیرۆنگای نیشتمانی كۆنگۆ و له‌وێ دوای چاودێریكردن، ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه لای دوو پاسه‌وانه‌كه.
دوو گۆرێلاكه ته‌واو له‌گه‌ڵ ئه‌و دوو پاسه‌وانه راهاتوون و وه‌ك هاوڕێیه‌ك مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن، ته‌نانه‌ت هاوشێوه‌ی ئه‌وان لاسایی هه‌ندێك جموجۆڵ ده‌كه‌نه‌وه، به‌تایبه‌تیش كاتێك بۆ گرتنی وێنه‌ی سێڵفی، هاوشێوه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر دوو قاچ راده‌وه‌ستن.
ئینۆسێنت بۆرانۆمۆی، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری باخچه‌ی پارێزراوی نیشتمانی ڤرۆنگا رایده‌گه‌یه‌نێت، دیمه‌نێكی سه‌یر و سه‌رنجڕاكێشه كاتێك دوو گۆریلا ده‌بینی بۆ گرتنی وێنه‌ی سێڵفی هاوشێوه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر دوو قاچ وه‌ستاون.
پاسه‌وانیكردنی باخچه‌ی ڤیرۆنگا، كارێكی ئاسان نییه له ساڵی رابردووه‌وه تاكو ئێستا، نزیكه‌ی 5 پاسه‌وان كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی چه‌كداره هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان و كوژراون، به‌و ژماره‌یه‌ش له ساڵی 1996ه‌وه تا ئێستا، ژماره‌ی پاسه‌وانه كوژراوه‌كان ده‌گاته 130 كه‌س.
تا ئێستاش گرژی و ئاڵۆزی له‌نێوان حكوومه‌ت و گرووپه چه‌كداره‌كان له به‌شی رۆژهه‌ڵاتی وڵاتی كۆنگۆی دیموكرات ماوه و چه‌كدارانی ئه‌و گرووپانه‌ش باخچه‌ی ڤیرۆنگایان كردووه‌ته پێگه‌ی خۆیان و له‌وێ راوی نایاسایی ده‌كه‌ن.
ئ. م