ئه‌كته‌رێك سه‌رۆكایه‌تی ئۆكراینا ده‌كات

ناوه‌ڕۆكی فیلمێكی كۆمێدی ده‌بێته‌ راستی.. ته‌نها یه‌ك دیمه‌ن ماوه‌

https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/f2082fcf-5756-459c-a433-a5025e56324c/042319THS.ism/manifest

K24 - هه‌ولێر:

ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی سەرۆکی  نوێی ئۆکراینا، 4 ساڵ لەمەوبەر لە فیلمێکدا وەک ئەکتەری سەرەکی بەشداری دەکات و دەبێتە سەرۆکی ئۆکرانیا.

فیلمەکە ناوی "خزمەتکاری خەڵک"ە، بۆ ھەڵبژاردنەکانی 2019ی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی زێلێنسکی بووە کاندیدی حیزبی خزمەتکاری خەڵک و بووە سەرۆکی ئۆکراینا.

ئەوەی لە فیلمەکەدا روویدا لە ژیانی راستی زێلێنسکیدا ھاتووەتەدی. پێکەوە لەئینھاوسێکدا زانیاری لەسەر چیرۆکی فیلمەکە و ژیانی راستەقینەی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی دەبینین.

دوای ئەوەی ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی ئەکتەری کۆمیدی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی بردەووە، ئێستا بابەتی فیلمەکەی ساڵی 2015ی جارێکی دیکە دێتەوە بەرباس.

زێلێنسکی کە بەشداری چەندین فیلمی کردووە لە یەکێك لە فیلمەکانیدا بەناوی خزمەتکاری خەڵک، زێلێنسکی رۆڵی پاسیل ھۆلۆبۆرۆدکۆ دەبینێت. کە باس لە چیرۆکی مامۆستایەکی مێژوو دەکات و ئەو مامۆستایە بریاردەدات خۆی بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید بکات.

دروشمی دژە گەندەڵی و خزمەتکردنی خەڵک بەرزدەکاتەوە و ھەڵبژاردنەکەکان دەباتەوە و دەبێتە سەرۆکی ئۆکرانیا. ئەوەی زیاتر سەرنجی خەڵکیی راکێشاوە ئەوەیە. ئیڤان باکانۆڤ سەرمایەداری بەناوبانگی ئۆکرانی پارتێکی سیاسی بە ناوی ھەمان فیلمەوە دامەزراند، و 31ی ئاداری 2018 بەفەرمی پارتەکەی تۆمارکرد و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی و ئەکتەری سەرەکی ناو فیلمەکە بووە کاندیدی پارتی خزمەتکاری خەڵک بۆ ھەڵبژاردنی 2019ی ئۆکرانیا.

وەک لە دیارترین دیمەنی فیلمەکەدا دەردەکەوێت، زێلێنسکی کە لە فیلمەکەشدا سەرۆکی وڵاتە دژی گەندەڵیە و نارازییە لە سیاسەت و کارکردنی پەرلەمانی وڵاتەکەی.

دوای گفتوگۆیەکی زۆر لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان بۆی دەردەکەوێت کە قسەکانی ھیچ سودێکیان ینە و داجار بریاردەکات ھەموو ئەندام پەرلەمانەکانی وڵاتەکەی بکوژێت.

تا ئێستا ئەوەی لە فیلمەکەدا روویداوە و لە ژیانی زێلێنسکیدا بە راستی دووبارە بوونەتەوە.

ھەربە خۆکاندید کردن و بردنەوەی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی و دروشمە دیارەکانی بۆ ریشە کێشکردنی گەندەڵی لە ئۆکرانیا، تاکە شتێک کە تا ئێستا رووینەداوە و یان با بڵێن کاتی نەھاتووە ئەوەیە ئایا چۆن رووبەرووی ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی دەبێتەوە.

ئ. م