فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا سنووری ئاكرێ بۆردوومان ده‌كه‌ن
به ڤیدیۆ.. بۆردوومانه‌كه له نزیك سنووری گوندی باكرمانه
K24 – ئاكرێ:
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 24ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، پاوانه‌كانی گوندی باكرمانی سنووری قه‌زای ئاكرێیان بۆردوومان كرد.
نه‌جیم محیه‌دین، موختاری باكرمان به كوردستان 24ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی كه‌متر له ساڵێك، ئه‌وه دووه‌م جاره فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، ناوچه‌كه بۆردوومان ده‌كه‌ن، كه له نزیك سنووری پاوانی گونده‌كه‌یه و بووه‌ته هۆی دروستكردنی ترس و بیمێكی زۆر له‌لای هاووڵاتیان.
وه‌ك له‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه بۆ كوردستان 24 ره‌وانه كراوه ده‌رده‌كه‌وێت، بۆردوومانه‌كه نزیكی گونده‌كه‌یه، ئه‌گه‌رچی زیانی گیانیی بۆ دانیشتووانی گونده‌كه نه‌بووه، به‌ڵام ترسێكی زۆریان له‌لا دروست بووه.
گوندی باكرمان، به دووریی 35 كیلۆمه‌تر، ده‌كه‌وێته باكووری رۆژئاوای قه‌زای ئاكرێ، كه له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگای دهۆكه.
ئ. م