نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر به فه‌رمی كرایه‌وه
سه‌ربه‌ست له‌زگین: هاوكارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا له شه‌ڕی داعش یه‌كلاكه‌ره‌وه بوون
K24 - هه‌ولێر:
نه‌خۆشخانه‌ی ئیمرجێنسیی پێشمه‌رگه، كه له‌لایه‌ن وڵاتی ئه‌ڵمانیاوه بنیات نراوه و تایبه‌ت ده‌بێت به چاره‌سه‌ركردنی بریندارانی پێشمه‌رگه، له رێوڕه‌سمێكدا به فه‌رمی ئه‌مڕۆ 24ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019 كرایه‌وه.
سه‌ربه‌ست له‌زگین، له رێوڕه‌سمی كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه، سوپاسی گه‌ل و حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای كرد له هاوكاریكردنی هێزی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی كوردستان.
نه‌خۆشخانه‌ی پێشمه‌رگه كه له مانگی ئاب/ ئۆگستۆسی 2017ه‌وه به‌ردی بناغه‌ی دانراوه، تایبه‌ت ده‌بێت به هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و بودجه‌كه‌شی له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه دابین كراوه.
دروستکردنی نەخۆشخانەکە لە چوارچێوەی هاوکاريیەکانی ئەڵمانیایە بۆ پێشمەرگەى كوردستان، جگە لە پێشمەرگە، کەسوکاری نزیکی پێشمەرگەش دەتوانن بۆ چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەكە بکەن، كه بە سیستەمی ستاندارد دروست کراوە و چارەسەری بریندار و نەخۆشیيە جۆراو جۆرەکان دەکرێت و ستافی نەخۆشخانەکەش پزيشکانی کوردستانن، كه بە راوێژ لەگەڵ وڵاتی ئەڵمانیا ده‌ستنیشان ده‌كرێن.
نەخۆشخانەی پێشمەرگە بە بڕی 5 ملیۆن دۆلار به ته‌واوى پێداویستییەکانی دروست کراوە، بڕیارە لە نزیک ئەو نەخۆشخانەیەش نەخۆشخانه‌یەکی گەورەتر و پێشکەوتوو تر بنیات بنرێت، بۆ کاتی فریاگوزاريش، شوێنی نیشتنەوەی هەلیکۆپتەر دروست دەکرێت و ئەم نەخۆشخانەیە لە کۆتايی مانگی چواری ئەمساڵ پێشوازیی لە نەخۆش دەکات.
راپۆرتێكی پێشتری كوردستان 24 سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنی باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه