سه‌فین دزه‌یی: ساڵانه حكوومه‌تی هه‌رێم ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار له ئاواره‌كان خه‌رج ده‌كات
"ئاواره‌كان به رێژه‌ی 30% ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌رێمیان زیاد كردووه"
K24- هه‌ولێر:
سەفین دزەیی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند, هەرێمی کوردستان ساڵانە ملیارێك و 400 ملیۆن دۆلار له ئاواره‌كان خه‌رج ده‌كات.
لە میانی بەشداریکردنی لە پانێڵێکی چوارەمین کۆنفڕانسی لالش بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان، كه لە شاری هەولێر به‌ڕێوه چوو، سەفین دزەیی رایگەیاند، ئاوارەکانی رێژەی 30%ی ژمارەی دانیشتووانی هەرێمی کوردستانیان زیاد کردووه.
دووپاتیشی كرده‌وه، بەشێکی زۆری خەرجیی ئاواره‌كان لە ئەستۆی حکوومەتی هه‌رێمی كوردستاندا بووە.
ئەمڕۆ چوارشه‌ممه، 24ی نیسان/ ئه‌پریلی 2019، چواره‌مین كۆنفڕانسی لالش، به سپۆنسه‌ری میدیایی كوردستان 24، له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا له هه‌ولێر ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و ماوه‌ی دوو رۆژ ده‌خایه‌نێت.
H.B