به ڤیدیۆ.. هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كێوماڵی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك ده‌كه‌ن
تا ده‌ریاچه‌ی حه‌مرینیان كێوماڵ كردووه
K24 – هه‌ولێر:
هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، به پشتیوانی هێزی ئاسمانی له دۆڵی "الشاي" باشووری خۆرئاوای كه‌ركووك ئۆپراسیۆنێكی سه‌ربازییان ئه‌نجامدا.
وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاشكرایكرد، هێزه ئه‌منییه‌كان هێلیكۆپته‌ریان به‌كارهێناوه بۆ دابه‌زینی یه‌كه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و تا ناوچه‌كانی سه‌ر رێگه‌ی ده‌ریاچه‌ی حه‌مرینیان كێوماڵ كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی به‌رگری روونیكردووه‌ته‌وه، ئامانجیان، له‌ناوبردنی ئه‌و چه‌كداره په‌ڕاگه‌نده‌بووانه‌ی داعشه كه له ناوچه‌كانی باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك خه‌ریكی خۆڕێكخستنه‌وه‌ن.