داعش تێكشكا و كامپی ئاواره‌كانیش به‌تاڵ نابن
بۆچی ئاواره‌كان ناگه‌ڕێنه‌وه "به‌هه‌شتی پێشوو" و "دۆزه‌خی كامپ" هه‌ڵده‌بژێرن.. ره‌وشه‌كه پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه
K24 - دهۆك:
وێڕای نه‌مانی شه‌ڕی رێكخراوی داعش، هێشتا كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌ران له سنووری پارێزگای دهۆك به تاڵ نه‌بوونه و هێشتا جمه‌یان دێت.
بۆردی كاروباری مرۆیی كه سه‌رپه‌رشتی كاروباری كه‌مپه‌كان ده‌كات رایده‌گه‌یه‌نێت، 58%ى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كوردستان له سنووری پارێزگای دهۆك ده‌ژین و ئه‌مه‌ش بارگرانییه‌كی زۆری خستووه‌ته سه‌ر پارێزگاكه.
هاوكات دامه‌زراوه و رێكخراوه‌كانی تایبه‌ت به كاروباری په‌نابه‌ران، رۆڵی هه‌رێمی كوردستان له‌و باره‌وه به‌رز ده‌نرخێنن.
ئاواره و په‌نابه‌رانی كامپه‌كانی دهۆك، له‌و باوه‌ڕه‌دان، هێشتا ناوچهكانیاین خزمه‌تگوزاری پێویستیان نییه تا بۆی بگه‌ڕێنه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ست به سه‌قامگیری و ئاسایش ناكه‌ن، بۆیه ترسیان له گه‌ڕانه‌وه‌یه.
ئ. م