جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا: به‌ڵێنه‌كان به‌رامبه‌ر كورد جێبه‌جێ نه‌كران

"جێی دڵخۆشی و سەربەرزییە كوردەكان رەسەنایەتی خۆیان لەدەست نەداوە"

K24 - بەرلین

کلاودیا رۆت، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئەڵمانیا رایدەگەیەنێت "کورد بەرگری لە ھێرشی گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستی کرد  کە داعش بوو، بەڵام  دوای شەڕەكە دیسان ئەوانمان بە تەنیا جێھێشت و بەڵێنەکانمان وەکو حکوومەت بەجێ نەھێنا بۆ بە دیھێنانی مافەکانیان".

کلاودیا رۆت، بە كوردستان24ی گوت: "ئایا ئێمە خەباتی باشمان کردووە ھەتا کوردەکان مافی خۆیان بپارێزن؟ ئەوە کوردان بوون، کە روح و گیانیان بۆ مەرگ دانا، ئەوان بەرگریان لە ھێرشی گەورەترین رێکخراوی تیرۆریستی، کە داعش بوو کرد، بەڵام  دواتر دیسان ئەوانمان بە تەنیا جێھێشت و بەڵێنەکانمان وەکو حکوومەت بەجێ نەھێنا بۆ بە دیھێنانی مافەکانیان. ژمارەیەکی زۆر لە کورد لێرە دەژین، کە نەوەی شەشەمیان لێرە لە دایکبوون. ئەوەی جێی دڵخۆشی و سەربەرزییە  کە ھێشتان کورد ماون و رەسەنایەتی خۆیان لەدەست نەداوە، نامانەوێت کەسێک لە ئەڵمانیا بژیت و رەسەنایەتی خۆی لەدەست بدات، وەکو ئەوەی دارێک لە رەگەکانی ببڕدرێت، دواتر دارەکەش وشک دەبێت".

ھ.م