نەیمار هێرشدەکاتە سەر هاندەرێک

لە کاتی وەرگرتنی مەدالیا رووبەڕووی هاندەرێک دەبێتەوە

K24 – هه‌ولێر:

لە دوای شکستەکەی پاریس و لەدەستدانی جامی فەرەنسا، نەیماری ئەستێرەی تۆپی پێی بەڕازیلی، هێرشدەکاتە سەر هاندەرێک.

پاریس لە یاری کۆتای جامی فەرەنسا رووبەڕووی یانەی رێن بووەوە و بە دوو گۆڵ یەکسان بوو، دواتریش بە لێدانی سزا جامەکەی دۆڕاند.

لەو کاتەی نەیمار بۆ وەرگرتنی مەدالیای دووەمی دەچێتە ناو هاندەرانی یاریگای ستادێ دێ فرانس، لەگەڵ هاندەرێک دەبێتە دەمەقاڵێی و هێرشدەکاتە سەری.

بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆکە، کە سایتی میرۆر بڵاویکردووەتەوە، دەمەقاڵێکە ئەو کاتە دروستبووە کە هاندەرەکە ڤیدیۆی نەیماری گرتووە و قسەی پێوتووە.

 
 
 
View this post on Instagram

A post shared by L O L A (@lolanoushka) on

H.J