نێیمار له ژووری جلگۆڕین په‌لاماری یاریزانه‌كانیش ده‌دات
نێیمار داوا له یاریزانه‌كانی سانجێرمان ده‌كات ببنه پیاو
كاردانه‌وه‌كانی نێیمار له دوای له‌ده‌ستدانی ناسناوی جامی فره‌نسا بۆته بابه‌تی گه‌رمی میدیاكانی جیهان، سه‌ره‌ڕای هێرشكردنه سه‌ر هانده‌رێك، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه نێیمار له دوای یارییه‌كه له ژووری جلگۆڕین به ڕووی یاریزانانی پاریس سانجێرمان ته‌قیوه‌ته‌وه و سه‌رزنشتی كردوون و داوای لێكردوون ببنه پیاو و رێز له به ئه‌زموونه‌كان بگرن.
تۆڕی هه‌واڵی ESPN ئاشكرای كردووه كه نێیمار هۆكاری شكسته‌كه‌ی خستۆته ئه‌ستۆی یاریزانه لاوه‌كان، ئه‌وه‌شی گوتووه كه یاریزانه لاوه‌كان رێز له گه‌وره و به ئه‌زموونه‌كان ناگرن و ئه‌وه‌نده‌ی قسه ده‌كه‌ن ئه‌وه‌نده یاری ناكه‌ن.
نێیمار ده‌شڵێت: ئێمه‌ش كاتێك منداڵ بووین هه‌مان شتمان كردووه، به‌ڵام پێویسته ئێوه رێز له كه‌سانی به ئه‌زموونی وه‌ك ئێمه بگرن و به قسه‌مان بكه‌ن و گوێڕایه‌ڵێكی باش بن و ئه‌وه‌نده‌ش قسه به راهێنه‌ر مه‌بڕن و واز له زۆره‌بڵێ بێنن.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه نێیمار دانی به هه‌ڵه‌ی خۆی داناوه كاتێك هێرشی كردۆته سه‌ر هانده‌ره‌كه‌ی یانه‌ی رینی فره‌نسا و داوای لێبوردنی له هه‌موو لایه‌ك كردووه.