ئه‌م هه‌فته‌یه قۆناخێكی گرنگی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ كۆتایی دێت
لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر پێكهێنانی كابینه‌ی نوێ رێككه‌وتوون
K24- هه‌ولێر:
ئەم هەفتەیە قۆناخێکی گرنگی پێکهێنانی حکوومەت کۆتایی دێت، بەرپرسێکی پارتیش ئاشکرای دەکات رێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی لەسەر وەڵامی کۆتایی بزووتنەوەی گۆران ماوەتەوە و دەشڵێت پارتی و یەکێتی و گۆران کۆبوونەوەیەکی سێ قۆڵی ئەنجام دەدەن، بەڵام کاتەکەی دیار نییە. بەرپرسێکی یەکێتیش دەڵێت: لەگەڵ پارتی لەسەر پێکهێنانی حکوومەت رێککەوتوین.
ئه‌مه‌ش هاوكاته له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پەرلەمان لە چاوەروانی رێککەوتنی لایەنەکانە بۆ تێپەراندنی پێشنیازی هەمواری سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە نێو لایەنەکانیش پارتی و یەکێتی چاوەروانی گۆڕانن, دوای وەڵامی بزوتنەوەی گۆڕانيش کاتی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی دیاری دەکرێت بۆ رێککەوتنی ئەو دوو حزبە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان.
له‌كاتێكیشدا كه گۆڕان رازی بووه به زیادكردنی جێگرێكی دیكه بۆ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و بڕیاره به‌م نزیكانه پارتی و یەکێتی رێككه‌وتنه‌كه‌یان ئیمزای بکەن، بڵند ئیسماعیل، به‌رپرسی لقی 16ی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی سێقۆڵی نێوان حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له یه‌كێتی و گۆڕان ده‌ڵێت: هه‌ركاتێك ته‌واوی رێككه‌وتنه‌كان كۆتایی هاتن و هیچ گرفتێك نه‌ما، پێویسته كۆبوونه‌وه‌یه‌كی سێقۆڵی له نێوان هه‌رسێ لایه‌نی براوه بكرێت، چونكه دواتر به یه‌كه‌وه ده‌چنه ناو حكوومه‌ت.
هه‌ریه‌ك له پارتی، یه‌كێتی و گۆڕان رێککەوتنی سیاسیان بۆ پێکهێنانی حکوومەت ئیمزا کردووە، ئەوەی ماوەته‌وه رێککەوتنی پارتی و یەکێتییە لەسەر دابەشکردنی پۆستەکان، له‌مباره‌شه‌وه ئازاد جۆڵا، ئه‌ندامی مەکتەبی پەیوەندیە گشتیەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەڵێت: هەردوولا رێککەوتوون تەنها ئیمزای رێکەوتنی دابەشکردنی پۆستەکان ماوە، دوای رێککەوتنەکە سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەڵدەبژێردرێت.
ئەم هەفتەیە بە هەفتەی رێککەوتنی لایەنە سیاسیەکان ناودەبرێت، راپۆرتی لیژنەی یاسایی بۆ هەمواری یاسای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تەواو بووە, دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بەم نزیکانە بانگهێشتی پەرلەمانتاران دەکات, بۆ دەنگدان بە هەمواری یاساکە، بەمەش قۆناخێکی گرنگی پێکهێنانی حکوومەت لەم هەفتەیه تەواو دەبێت.
هه‌ر ئه‌مڕۆش سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، ھیچ شتێك لەنێوان پارتی و یەكێتی، پارتی و گۆران نەماوەتەوە بۆ گفتوگۆكردن, ھەموولایەنەكان رێككەوتوون بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، تەنیا ماوەتەوە پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە و لایەنەكان رێككەوتنەكەیان واژوو بكەن.
H.B