كچه كوردێك به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا ده‌كات
په‌یامی ئاشتیی خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كانی جیهانی گه‌یانده كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی
K24- ئه‌ڵمانیا:
نوژین كچه كوردێكی رۆژئاوای كوردستانه، ماوه‌ی 4 ساڵه وه‌ك په‌نابه‌ر له ئه‌ڵمانیا ده‌ژیت، له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا توانیویه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆری چالاكی جۆراوجۆر بۆ خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌ته‌كان ئه‌نجام بدات، جگه له زمانی كوردی 3 زمانی دیكه‌ش ده‌زانێت، ناوبراو توانی دوای ئه‌و ماوه‌یه له نیۆیۆرك به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش‌دا بكات و گوتارێكی پێشكه‌شكرد.
گه‌شته 10 كاتژمێرییه‌كه‌ی نیۆیۆرك نوژینی ماندوو نه‌كرد، چونكه ئامانجی له‌و گه‌شته گه‌یاندنی په‌یامی ئاشتی بوو. له كاتی به‌شداریكردنی نوژین له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كرد، خاوه‌ن پێداویستییه‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان له شه‌ڕ و كوشتار بپارێزێت.
هه‌رچه‌نده له سه‌ره‌تای گوتاره‌كه‌یدا نوژین وه‌ك كچه كوردێك خۆی ناساند، به‌ڵام له په‌یامه‌كه‌یدا به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م خاوه‌ن پێداویستییه‌كانی جیهان قسه‌یكرد.
كاری رێكخستنی ئه‌و سه‌ردانه‌ی نوژین و به‌شداریپێكردنی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له‌لایه‌ن رێكخراوی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "هیومه‌ن رایتس وۆچ"ـه‌وه رێكخرابوو. دواتریش كریستۆف هۆسگه‌ن، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نوژین مسته‌فا سازكرد.
H.B