به فه‌رمی بۆ یه‌كه‌مجار گۆڕانكاری به‌سه‌ر جامی شا و سووپه‌ری ئیسپانیا دا هات
بۆ یه‌كه‌مجاره له مێژووی ئیسپانیا ئه‌م گۆڕانكارییانه كاری پێ ده‌كرێت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بۆ یه‌كه‌مجار زنجیره‌یه‌ك گۆڕانكاری له كات و ژماره‌ی یانه‌كان و شێوازی به‌ڕێوه‌چوونی جامی شا و جامی سووپه‌ری ئیسپانیا دا.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 29 نیسانی 2019، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و نوێنه‌ری سه‌رجه‌م یانه‌كان و به كۆی زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیاریان دا جیاواز له ساڵانی پێشووتر جامی سووپه‌ری ئیسپانیای وه‌رزی داهاتوو به به‌شداریی 4 یانه به‌ڕێوه بچێت.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه یارییه‌كانی قۆناخی پێشكۆتایی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له رۆژی 8ـی كانوونی دووه‌می 2020 به‌رێوه ده‌چێت، یاری فایناڵی جامی سووپه‌ری ئیسپانیاش له رۆژی 12ـی هه‌مان مانگ ده‌كرێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ وڵاتی سعوودییه كراوه بۆ 6 ساڵی داهاتوو یاری فایناڵی جامی سووپه‌ری ئیسپانیا له سعوودییه ده‌كرێت.
له باره‌ی یارییه‌كانی جامی شای ئیسپانیا به زۆرینه‌ی ده‌نگ بڕیار درا یارییه‌كانی جامی شا تا قۆناخی پێشكۆتایی به یه‌ك یاری بكرێت، یارییه‌كه‌ش له یاریگای ئه‌و یانه‌یه بكرێت كه لاوازتره و له پله‌كانی خواره‌وه ریزبه‌ندییه، یاریی كۆتایی جامی شا له 18ـی نیسانی 2020 به‌ڕێوه بچێت.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه وه‌رزی نوێی لالیگا له 18ـی ئاب به‌رێوه ده‌چێت و له 24/5/2020 كۆتایی دێت.